Şerife Çetin
06 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2020
بڕۆكسل- AA
كوژرانی قاسم سلێمانی ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به ئاقارێكی نادیاردا بردووه و وابڕیارە ناتۆ له باره‌ی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بكات.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه به‌رپرسێكی رێكخراوه‌كه لێدوانی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دا و رایگه‌یاند، ناتۆ له‌سه‌ر ئاستی باڵیۆزان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كات و مژاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد بڕیاری كۆبوونه‌وه‌كه دوای په‌یوه‌ندیكردنی سكرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ به هاوپه‌یمانانه‌وه، دراوه.
دوابه‌دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له هێرشێكی ئه‌مریكادا، ناتۆ چالاكییه‌كانی پێدانی مه‌شق و راهێنانی به سه‌ربازانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵپه‌سارد.