Ömer Koparan
06 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2020
حه‌سه‌كه - AA
به‌پێی زانیاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو، رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه، به كه‌فاله‌تی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه 400 به‌ندكراوی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و خێزانه‌كانیانی له كه‌مپی هۆل باكووری سووریا ئازاد كردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-یه‌وه تا ئێستا، یه‌په‌كه سه‌دان تیرۆریستی داعش و خێزانه‌كانیانی ئازاد كردووه یان لێگه‌ڕاوه هه‌ڵبێن. رێكخراوه‌كه هه‌وڵی داوه له‌م رێگه‌یه‌وه لای ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا وێنه‌ی توركیا ناشرین بكات.
پێشتریش به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا كه له 17ی تشرینی دووه‌می 2019دا بڵاویكردبووهوە، یه‌په‌گه له به‌ندیخانه‌ی ته‌ل ئه‌بیه‌ز (گرێ سپی) زیاتر له 800 به‌ندكراوی داعش و خێزانه‌كانیانی ئازاد كردبوو.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه ته‌نها له دوو مانگی رابردوودا، رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە زیاتر له هه‌زار دیلی داعش و خانه‌واده‌كانیانی سه‌ربه‌ست كردووه.
رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه له مانگی نیشانی 2017دا له شارۆچكه‌ی هۆل كه‌مپێكی دروستكردووه و تیایدا ئه‌و هاووڵاتییه سڤیلانه‌ی له پێكدادانه‌كانی نێوان یه‌په‌گه و داعش له دێرازۆر هه‌ڵاتوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆیستانهی داعش و خێزانه‌كانیان كه خۆیان داوه به‌ده‌سته‌وه نیشته‌جێن.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجیشه ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی له‌م كه‌مپه‌دان له هه‌لومه‌رجێكی زۆر خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له ده‌ستشۆر و گه‌رماوه‌كان، به‌كارهێنانی خیوەتی دڕا‌و و خواردنی ماوه‌به‌سه‌رچوو و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه له دیارترین كێشه‌كانی كه‌مپه‌كه‌ن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام هۆشداری له خراپتربوونی باری گوزه‌ران له كه‌مپی هۆل ده‌ده‌ن، به‌پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌مپه‌كه توانای له‌خۆگرتنی ده هه‌زار كه‌سی هه‌یه، به‌ڵام نیزكه‌ی حه‌وت بۆ هه‌شت هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه خه‌ڵكی تیادا نیشته‌جێیه كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.