Abdullah Shukur
12 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2018
قودس - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو داوای بەستنی ئاگربەستی تەواو لە کەرتی غەززە دەکات.
بێنیامین ناتانیاھو بەرلە کۆبوونەوەی ھەفتانەی کابینەی حکوومەتەکەی ھەڵسەنگاندنی بۆ ئەگەری بەستنی ئاگربەستنی درێژخایەن لە نێوان ئیسرائیل و حەماس کرد.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاند کە پلانەکانیان لەبارەی دۆخی غەززە ئامادەیە، بەڵام لە ئێستادا ناتوانن وردەکارییەکان ئاشکرا بکەن و گوتی: "ئامانجەمان ئەوەیە کە ھاووڵاتییانمان لە باشوور ژیانێکی ئاسوودە بەسەرببەن".
بێنیامین ناتانیاھو باسی لە بەستنی ئاگربەست لە غەززە کرد و گوتی: "بۆچوونی ئێمە لەمبارەیەوە ئاشکرایە. ئاگربەستی تەواومان دەوێت، بەوە کەمتر رازی نابین".
سەرەتای ئەم مانگە چەند ھەواڵێکی پەیوەندیدار بە بەستنی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان و میسر لە راگەیاندنەکان بڵاوبووەوە.