Adham Kako,Mohamad Misto,Levent Tok
12 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌مریكا و توركیا كه پێشنیاری ده‌ركردنی یه‌په‌گه ده‌كات له منبج، بەڵام ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە به‌رده‌وامه له به زۆر چه‌كداركردنی كوڕانی 18 بۆ 30 ساڵ له شارۆچكه‌كه‌دا.
به‌ناو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی یه‌په‌گه له شارۆچكه‌ی منبج، سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌مریكا و توركیا له 4ی نیساندا پێیگه‌یشتن بۆ ده‌ركردنی یه‌په‌گه له شارۆچكه‌كه، به‌ڵام یه‌په‌گه هه‌ڕه‌شه له گه‌نجانی شارۆچكه‌كه ده‌كات و به زۆره‌ملێ چه‌كداریان ده‌كات.
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه به‌رواره‌كه‌ی 18ی حوزه‌یرانه و دووباره دوێنێ له‌لایه‌ن هه‌ژماره‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی به‌ناو سه‌ربازی یه‌په‌گه له منبج بڵاوكرایه‌وه، هۆشداری دراوه به‌و كوڕانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 30 ساڵدایه كه تا 20ی ئه‌م مانگه خۆیان راده‌ست بكه‌ن و په‌یوه‌ندی به یه‌په‌گه‌وه بكه‌ن.
یه‌په‌گه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردن و به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه تا ئه‌و به‌رواره خۆیان راده‌ست نه‌كه‌ن.
یه‌په‌گه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر له‌سه‌دا 27.7ی خاكی سووریادا هه‌یه، له‌و ناوچانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تیایاندا هه‌یه، گه‌نجان به زۆر چه‌كدار ده‌كات.