Mazın Asad
12 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2017
ئیستانبوڵ
پەیەدە/ پەکەکە لە ناوچەی منبج لە سووریا خۆبەڕێوەبەری راگەیاند. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو ناوچەیە خراوەتە ژێر پارێزگاریی رژێمی ئەسەد، ئەمریکا و رووسیا.
پێشھاتەکانی مبنج لە دوای روونکردنەوەکانی بەرپرسی پەیەدە/ پەکەکە لە کۆبانێ، ئەوس عەلی بۆ میدیای رووسیا، ئاشکرا بوو.
عەلی ئاشکرای کرد کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریان لە مبنج راگەیاندووە.
دواتر لە چالاکییەکی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە مبنج، ئاشکرا کرا کە بە مەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاری رۆژانە لە ناوچەکە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە مبنج لە لایەن خۆیانەوە راگەیەندراوە.
ھاوکات لە راگەیەندراوی ھەژماری پەیەدە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بە شێوەی نووسراو بڵاوکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا لێدوان دژی تورکیا درا و لە بەرامبەردا ستایشی ئەمریکا کرا.
ئەمریکا و پەکەکە/پەیەدە بەھۆی کاردانەوەکانی تورکیا، ئێستا وا نیشان دەدەن کە دەسەڵاتی بەڕێوەبردن لەدەستی خەڵکی ئەو شارۆچکەیە. چەند لایەنێکیش بەرگری لەوە دەکەن کە لە شارۆچکەکە پەکەکە بوونی نییە و تەنھا ھێزەکانی سوریای دیموکرات لەو شوێنەیە. ھاوکات بەرگری لەوەش دەکەن کە ئەنجوومەنی سەربازیی منبج لە ھێزەکانی سووریای دیموکرات و شەڕکەرانی عەرەبی ناوچەکە پێکھاتووە و لە ژێر دەسەڵاتی پەکەکەدا نییە.