Abdullah Shukur
12 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
شیکاگۆ - AA
کۆنترین و گەورەترین رێوڕەسم و رێپێوانی چالاکی "Bud Billiken"ی ئەفریقی-ئەمریکی لە شاری شیکاگۆ ئەنجامدرا.
نزیکەی ١٧٥ تیمی جیاواز لە شەقامی Martin Luther King لە ناوچەکانی باشووری شاری شیکاگۆ رێپێوانیان ئەنجامدا.
ھاوکات ئەو رێپێوانە کە بەناوی "گەڕانەوە بۆ قوتابخانەش" ناوبراوە، بە بەشداری یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەس بۆ سەیرانکردن لە پارکی واشنتۆن و دەوروپشتی شوێنی رێورەسمەکە کۆتایی ھات.
لەو رێوڕەسمەدا، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما دووجار بەشداری تیادا کردووە، بە نمایش و سەمای جیاواز سەرنجی ئامادەبووان راکێشراوە.
ئەو رێورەسمە لەژێر رێوشوێنی ئەمنی توند بۆ ماوەی شەش کاتژمێر بەردەوام بوو.