جيهان

"ناتانیاهو بیباتەوە دیموکراسی ئیسرائیل دەکەوێتە مەترسییەوە"

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، ئێهود باراک رایگەیاند کە ئەگەر بێت و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سێشەممەی داهاتوودا، سەرۆکوەزیرانی ئێستا، بێنیامین ناتانیاهو بیباتەوە "دیموکراستی وڵاتەکە" دەکەوێتە مەترسییەوە.

Esat Fırat, Mustafa Deveci  | 15.09.2019 - نوێکردنەوە : 16.09.2019
"ناتانیاهو بیباتەوە دیموکراسی ئیسرائیل دەکەوێتە مەترسییەوە"

Tel Aviv

تەل ئەبیب-AA

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، ئێهود باراک رایگەیاند کە ئەگەر بێت و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سێشەممەی داهاتوودا، سەرۆکوەزیرانی ئێستا، بێنیامین ناتانیاهو بیباتەوە "دیموکراستی وڵاتەکە" دەکەوێتە مەترسییەوە.

لە گردبوونەوەی جەماوەریی یەکێتیی دیموکراتیی ئیسرائیلدا کە لە شاری تەل ئەبیب بەڕێوەچوو، سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئێسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو کرایە ئامانج.

دروشمەکانی، "درۆزن"، "سەرۆکوەزیرانی گەندەڵ" و " بادیموکراتی بیباتەوە" لە لایەن بەشداربوانی گردبوونەوە جەماوەریەکەی یەکێتیی دیموکراتیی ئیسرائیلدا، بەرزکرابوونەوە.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، ئێهود باراک لە گوتارێکی بۆ بەشداربووان ئاماژەی بەوەدا ئەگەر بێت و ناتانیاهو لە هەڵبژاردندا بیدۆڕێنێت ئەوا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گەندەڵی کراوە.

باراک داوای لە ئیسرائیلییەکان کرد کە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و گوتی: "ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئیسرائیل لەڕووی دیموکراسییەوە زۆر گرنگە. ئەگەر بێت و لە هەڵبژاردنی سێشەممەدا، ناتانیاهو بیباتەوە ئەوا دیموکراسیی ئیسرائیل دەکەوێتە مەترسییەوە".

دوای گردبوونەوە جەماوەریەکەی یەکێتیی دیموکراتیی ئیسرائیل ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل، ستاڤ شاففیر لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنی ١٧ی ئەیلوول هەلێکە بۆ خەباتی دیموکراسی.

ستاڤ شاففیر ئاماژەی بەوەدا کە زۆربەی ئیسرائیلییەکان لەگەڵ دیموکراسیدان و هیوای خواست کە رێژەی بەشداریکردن و دەنگدان زۆر بەرز بێت و گوتی: "ئەگەر ژمارەیەکی زۆر دەنگدەر چوونە سەر سندوقەکان ئەوا ئەگەری هەیە حکوومەتەکەی ناتانیاهو بگۆڕێت و بەو چەشنەش دەتوانین دیموکراسی ئیسرائیل بپارێزین".

- بەشێکی زۆری ئیسرائیلییەکان لەگەڵ چارەسەریی دوودەوڵەتیدان

ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل، ستاڤ شاففیر ئاماژەی بەوەدا کە زۆربەی ئیسرائیلییەکان دژبە سیاسەتەکانی ئەم حکوومەتەی ئێستان و گوتی: "بەشێکی زۆری ئیسرائیلییەکان لەپاڵ ئاشتیدان و پاڵپشتی دەکەن بە چارەسەریی دوودەوڵەتیی لەگەڵ فەڵەستینییەکان".

ستاڤ شاففیر ئاماژەی بەوەدا کە رۆژی سێشەممە ئەو ئیسرائیلییانە دەیبەنەوە کە پاڵپشتی لە ئاشتی دەکەن و گوتی: "ئەوەی پێویست بێت دەیکەن تاکو ناتانیاهو نەیباتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن