"هه‌ورێكی ره‌ش" ئابووریی چینی ته‌نیوه
- له كاتێكدا كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی بازرگانیی نێوان ئه‌مریكا و چین به‌سه‌ر ئاماره‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌وه به‌رده‌وامه، بازرگانیی نێوانیشیان تا دێت كه‌م ده‌بێته‌وه.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
له كاتێكدا كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی بازرگانیی نێوان ئه‌مریكا و چین به‌سه‌ر ئاماره‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌وه به‌رده‌وامه، بازرگانیی نێوانیشیان تا دێت كه‌م ده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی چین و بانكی ناوه‌ندیی چین به‌رده‌وامن له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و جه‌نگه بازرگانییه، بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له كه‌مبوونه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی بازرگانیی ده‌ره‌وه‌ی چین، ئاستی بازرگانیی چین له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و هەروەها له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له كه‌مبوونه‌وه‌دایه.
له كاتێكدا قه‌باره‌ی بازرگانیی چین له میانی چوار مانگی رابردوودا، له‌چاو هه‌مان قۆناغی ساڵی رابردوودا دابه‌زیوه، قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان چین و ئه‌مریكا له نۆ مانگی رابردوودا له‌چاو هه‌مان قۆناغی 2018دا، كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
مانگی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، به‌بڕی 300 ملیار دۆلار كاڵای چینی رێژه‌ی سه‌دا 10 باجی بۆ زیاد ده‌كرێت و دواتر زیادكردنی باجی لەسەر بەشێک له‌و كاڵایانه دواخستبوو.
شاره‌زایان رایانگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانییه‌كانی بۆ زیادبوونی بازرگانیی كاڵا چینییه‌كان تا مانگی كانوونی یه‌كه‌م له‌باربردووه.
- بازرگانیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چین له‌دابه‌زیندایه
به‌پێی داتاكان قه‌باره‌ی بازرگانیی ده‌ره‌كی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌مان مانگی 2018دا، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 17،3 كه‌می كردووه و دابه‌زیوه بۆ 47،7 ملیار دۆلار.
قەبارەی هه‌نارده‌کردنی چین بۆ ئه‌مریكا له مانگی رابردوودا، له‌چاو هه‌مان مانگی 2018دا، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 16 كه‌می كردووه و دابه‌زیوه بۆ 37،3 ملیار دۆلار و قەبارەی هاورده‌کردنیش له ئه‌مریكاوه به‌ڕێژی سه‌دا 21،8 كه‌میكردووه و قه‌باره‌كه‌ی دابه‌زیوه بۆ 10،4 ملیار دۆلار.
- دۆخی ئێستا جێگای ئومێد نییه
هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی چین و بانكی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته له هه‌وڵی شكاندنی كه‌شی نه‌رێنیی ئابووریدان، به‌ڵام دۆخی ئێستا جێگای ئومێد نییه.
له‌و وڵاته له مانگی ئابدا له‌چاو هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو نرخی تاك به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 7،6 زیادی كردووه كه ئه‌و رێژه‌یه له مانگی ته‌مووزدا سه‌دا 9،8 بوو.
هاوكات ماوەی 14 مانگه فرۆشی ئۆتۆمبێل له چین دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و له مانگی ئابدا له‌چاو هه‌مان مانگی 2018دا، فرۆشی ئۆتۆمبێل به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 6،9 دابه‌زیوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن