جيهان

ئێران رەتی دەکاتەوە پەیوەندی بە هێرشەکانی سعوودیەوە هەبێت

- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەباس موسەوی رەخنەی لەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ گرت كە ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەكانی سەر دوو دامەزراوەی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ لە سعوودیە تۆمەتباركردووە.

AA  | 15.09.2019 - نوێکردنەوە : 16.09.2019
ئێران رەتی دەکاتەوە پەیوەندی بە هێرشەکانی سعوودیەوە هەبێت

Tahran

تاران ــ AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەباس موسەوی رەخنەی لەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ گرت كە ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەكانی سەر دوو دامەزراوەی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ لە سعوودیە تۆمەتباركردووە.

لە راگەیەندراوێكدا، عەباس موسەوی ئەوەی خستووەتەڕوو كە ماوەی پێنج ساڵە، هاوپەیمانییەتی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە بەردەوامە لە هێرشكردنە سەر یەمەن، بەڵام یەمنییەكان بەرگریی و خۆڕاگرییان بەرامبەر ئەو هێرشانە، نیشانداوە.

سەبارەت بە تۆمەتەكانی مایك پۆمپیۆ، عەباس موسەوی گوتی: "ئەمریكا دوای ئەوەی شكستی هێنا لە پەیڕەكردنی سیاسەتی فشاركردندا، ئێستا پەنای بۆ سیاسەتی درۆكردن بردووە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی گوت، "ئەم جۆرە لێدوان و هەڵوێستانە بە پلانی رێكخراوە نهێنی و هەواڵگرییەكان دەچێت كە ئامانجیان ناوزڕاندنی ناوبانگی وڵاتێكە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هەنگاوی كردەیەی بەرامبەر ئەو وڵاتە بنرێت".

عەباس موسەوی لێدوان و هەڵوێستەكانی مایك پۆمپیۆ-ی بە بێ سوود ناوزەند كرد و گوتی: "بەهیچ شێوەیەك ئەو جۆرە لێدوانانە ناتواندرێت لە چوارچێوەی دیپلۆماتییدا لێی تێ بگەیەت، چونكە هیچ مانایەك نابەخشێت".

دوێنێ شەممە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرش كرایە سەر دوو دامەزراوەی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ لە رۆژهەڵاتی سعوودیە، دواتر وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ ئێرانی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتباكرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın