ئێران: "دژکردەوەی ئەمریکا جه‌نگی هه‌ڵده‌گیرساند"
ئه‌میر عه‌لی حاجی-زاده: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا وه‌ڵامی خستنه‌خواره‌ووه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی دابووایه‌وه و ته‌نانه‌ت هێرشی كردبووایه سه‌ر گۆڕه‌پانێكی چۆڵیش، ئێمه‌ش وه‌ڵامی ئه‌وانمان ده‌دایه‌وه.
Tahran
تاران – AA
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی بۆشایی ئاسمانی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌میر عه‌لی حاجی-زاده رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكا "ئه‌مریكا وه‌ڵامی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی دابووایه‌وه، جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسا".
ئه‌میر عه‌لی حاجی-زاده به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند‌ووە كه خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری RQ-4 Global Hawk ئه‌مریكا له گه‌رووی هورمز هۆشدارییه‌ك بووه بۆ ئه‌مریكا و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا وه‌ڵامی خستنه‌خواره‌ووه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی دابووایه‌وه و ته‌نانه‌ت هێرشی كردبووایه سه‌ر گۆڕه‌پانێكی چۆڵیش، ئێمه‌ش وه‌ڵامی ئه‌وانمان ده‌دایه‌وه. له میانی دیسانه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وانیشدا، جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسا".
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی بۆشایی ئاسمانی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌میر عه‌لی حاجی-زاده بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له ئه‌گه‌ری هێرشی ئیداره‌ی واشنتۆن ئه‌وانیش بنكه‌ی ئاسمانی عوده‌ید له قه‌ته‌ر، بنكه‌ی ئاسمانی زه‌فرە له ئیمارات كه بنكه‌ی ئه‌مریكین و كه‌شتیگه‌لی ئه‌مریكا له ده‌ریای عه‌ره‌ب (عوممان) ده‌كه‌نه ئامانج.
ئه‌میر عه‌لی حاجی-زاده به گوتنی "ئێمه خۆمان بۆ جه‌نگێكی ته‌واو ئاماده كردووه"، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له رێگای مووشه‌كه‌كانیانه‌وه تاكو مه‌ودای دوو هه‌زار کیلۆمه‌تر ده‌توانن ته‌واوی بنكه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌شتیگه‌لییه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌نه ئامانج.
سوپای پاسداران ٢٠ی حوزه‌یرانی رابردوو رایگه‌یاندبوو له رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی زه‌مینی بۆ ئاسمان فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكایان به هۆی "پێشێلكردنی كایه‌ی ئاسمانی ئێران" له كه‌ناراوه‌كانی شاری كوهموباره‌ك سەربە پارێزگای هورموزگان كه ده‌كه‌وێته كه‌ناراوه‌كانی كه‌نداوی عوممان خستۆته‌خواره‌وه.
لای خۆیشیه‌وه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا پشتڕاستیكرده‌وه كه "فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا له ئاسمانی گه‌رووی هورمزدا له لایه‌ن ئێرانه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌كاتێكدا خراوه‌ته‌خواره‌وه كه له كایه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیدا بووه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه به هۆی ئه‌مه‌وه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیبوو كه هێرشێكی ئاسمانی بۆسه‌ر ئێران ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبۆته‌وه.