Zana Natık Kerem
09 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
قاهیرە ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی میسر رایگەیاند ژمارەی كوژراوانی ئەو تەقیینەوە كە خاڵێکی پشکنینی هێزەكانی پۆلیسی لە رۆژئاوای قاهیرە كردبووە ئامانج بەرزەبووە و گەیشتە دوو ئەفسەر و چوار پۆلیس.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی بۆمبێكی چێنراو لە نزیك خاڵێکی پشکنینی هێزەكانی پۆلیسی میسر لە نزیك یەكێك لە مزگەوتەكانی پارێزگای جیزە رۆژئاوای شاری قاهیرە تەقییەوە، بەپێی دوایین ئامار بەهۆی ئەو تەقیینەوەیە دوو ئەفسەر و چوار پۆلیس كوژراون و سێی پۆلیسی دیكەش بریندار بوون.
هاوكات وەزارەتی تەندروستی میسر ئامارەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند كە تا ئێستا بەهۆی تەقیینەوەكە، تەرمی دوو ئەفسەر و چوار پۆلیس لەگەڵ سێ برینداری دیكەی پۆلیس رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی میسر و نەخۆشخانەی جیزە کران.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، بۆمبێكی چێنراو كە خاڵێکی پشکنینی هێزەكانی پۆلیسی میسری لە نزیك یەكێك لە مزگەوتەكانی پارێزگای جیزە رۆژئاوای قاهیرەی كردبووە ئامانج تەقیەوە و بەپێی دوایین ئاماریش بەهۆی ئەو تەقیینەوەیە، دوو ئەفسەر و چوار پۆلیس كوژراون و سێی پۆلیسی دیكەش بریندار بوون.