Gülşen Topçu
29 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2022
قاهیره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، سامح شوكری رایگه‌یاند كه ئامانجی ئه‌وان له به‌شداریكردن له لووتكه‌ی بیابانی نەقەب كه له ئیسرائیل ئه‌نجام درا، پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی یاخود ناردنی په‌یام نییه بۆ هیچ لایه‌نێك.
سامح شوكری دوای به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و لووتكه‌كه‌ی له هۆتێلێكی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی سده بۆكه‌ر له بیابانی نەقەب له باشووری ئه‌و وڵاته ئه‌نجام درا و دوو رۆژی خایاند كه جگه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، یائیر لاپید، هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، سامح شوكری؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، عه‌بدوڵڵا بن زاید؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریب، ناسر بوریتا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن، عه‌بدولـله‌تیف بن را‌شد زه‌یانی به‌شدارییان تیادا كرد؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، سامح شوكری له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له‌گه‌ڵ هاوتا قه‌ته‌رییه‌كه‌ی، محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی كۆبووه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، سامح شوكری له دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له وه‌ڵامی ئامانج له به‌شداریكردن له لووتكه‌ی نەقەب-دا، گوتی: "لووتكه‌كه په‌یوه‌ندیدار بوو به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی. بێگومان به‌شداریكردن میسر له‌و لووتكه‌یه پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی یاخود ناردنی په‌یام نییه بۆ هیچ لایه‌نێك و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لووتكه‌كه ئه‌نجام نه‌دراوه".
سامح شوكری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شدار بووه له لووتكه‌كه‌دا، تاوتوێی دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی كراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، سامح شوكری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قەتەر، حه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كێشه‌كانی لیبیا به رێگاچاره‌ی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسریش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر و قه‌ته‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی له بواره جیاوازه‌كاندا تاوتوێ كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌بێ چوونه ناو ورده‌كاریی زیاتره‌وه تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای راگه‌یه‌ندراوی کۆنگرەی شاری عوڵا كه له پێنجی كانوونی دووه‌م له سعوودیه واژوو كرا له ئه‌نجامی كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كان ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتن و لێتێگه‌یشتن واژوو كراون له‌نێوان هه‌ردوو وڵات.