Ruslan Rehimov
29 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2022
كیێڤ – AA
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكراینا رایگهیاندکە له ٢٤ی شوبات تا ٢٩ی ئادار ١٧ هه‌زار و ٢٠٠ سه‌ربازی سوپای رووسیا کوژراون، هەروەها ١٢٧ فڕۆكه، ١٢٩ هه‌لیكۆپته‌ر و ٥٩٧ تانكیی تێکشکێنراوە.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكراینا له راگه‌یه‌ندراوێكدا، زیانه‌كانی سوپای رووسیای له ٢٤ی شوبات تا ٢٩ی ئادار بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ١٧ هه‌زار و ٢٠٠ سه‌ربازی رووسیا كوژراون، ئاماژه به‌وه دراوه ١٢٧ فڕۆكه، ١٢٩ هه‌لیكۆپته‌ر، ٥٩٧ تانك، هه‌زار و ٧١٠ زرێپۆش، ٣٠٣ تۆپ، ٩٦ سیسته‌می مووشهكهاوێژ و ٥٤ سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی رووسیا تێكشكێندراون.
ئەوەشی خستووەتە روو کە هێزه‌كانی رووسیا، هه‌روه‌ها هه‌زار و ١٧٨ ئۆتۆمبێل، حه‌وت كه‌شتی و به‌له‌م، ٧٣ ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و ٧١ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان له‌ده‌ستداوه.