06 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
میدیای چین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ به "سیاسییه‌كی هه‌ڵگه‌ڕاوه" تۆمه‌تبار ده‌كات كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كردبوو به‌ڵگه‌ی گرنگیان له‌به‌رده‌سته كه ده‌ری ده‌خه‌ن ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له تاقیگه‌یه‌كی وهان'ه‌وه ده‌رچووه.
رۆژنامه‌ی گڵۆباڵ تایمز كه یه‌كێكه له ئۆرگانه فه‌رمییه‌كانی پارتی كۆمه‌نیستی چین له سه‌رگوتاری خۆیدا به ناونیشانی "پۆمپیۆ به درۆكانی سووكایه‌تی به مه‌سیحیه‌ت ده‌كات"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ كردووه‌ته ئامانج.
له گوتاره‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه پۆمپیۆ به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی چینی كردوون له‌باره‌ی شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان، ده‌بێته هۆی رق و كینه‌ی زیاتری میدیاكانی خۆرئاوا به‌رامبه‌ر چین. هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه گوایه ناوبراو ده‌یه‌وێت توڕه‌یی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه‌م بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌م هه‌ڵببژێردرێته‌وه و بۆیه "سه‌ركه‌وتنی چینی پێ قبوڵ ناكرێت" و "په‌نا ده‌باته به‌ر درۆكردن".
له گوتاره‌كه‌دا گوزاره‌ی "بێگومان پۆمپیۆ سیاسییه‌كی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه" به‌كار هاتووه و تیادا نووسراوه: "متمانه‌پێكراوترین زاناكانی جیهان باوه‌ڕیان وایه ڤایرۆسه‌كه له سرووشته‌وه هاتووه. هیچ زانایه‌كی ئه‌مریكی نه‌یسه‌لماندووه ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه‌یه‌كی وهان'ه‌وه بڵاو هاتبێت. ئه‌وه‌ی پۆمپیۆ ناوی ناوه 'به‌ڵگه‌ی گرنگ' له كوێیه؟".