Sinan Doğan
06 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له كرده‌یه‌كی تیرۆریستییدا له كۆڵۆمبیا، كارلۆس ئاندرێس سانجێز ڤیلا، كه یه‌كێكه له رێبه‌رانی خۆجێیی ناوچه‌كه، له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
به پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنی كۆڵۆمبیا، ڤیال كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی La Raya ه، له شاری تیبو له باكووری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته، رووبه‌ڕووی هێرشی چه‌كداری كه‌سانی نه‌ناسراو بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسان، له كاتێكدا ڤیلا له‌نێو ئۆتۆمبێلهكهیدابووه له كاتی رۆیشتندا، له ئاكامی ده‌ستڕێژی دوو كه‌س كه له سه‌ر ماتۆڕسكیلێك بوون ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی ئه‌و رێبه‌ره خۆجێییانه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا له ناوچه‌كه‌دا كوژراون، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ پێنج كه‌س.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یمانگای كاره‌كانی گه‌شه‌پێدان و ئاشتیی كۆڵۆمپیا (Indepaz)، ئه‌مساڵ ٨٤ رێبه‌ری خۆجێیی بوونه‌ته قوربانیی هه‌وڵی كوشتن.
له تشرینی دووه‌می ٢٠١٦دا، له‌وه‌ته‌ی رێككه‌وتنی ئاشتیی له‌نێوان فارك و ده‌وڵه‌ت كراوه، چالاكوانان و رێبه‌رانی گه‌ل ده‌كرێنه ئامانج كه به‌رگریی له مافی كۆمه‌ڵگه خۆجێییه‌كان ده‌كه‌ن.
له ته‌مووزی ٢٠١٩دا، له ١١٠ شاری كۆڵۆمبیا به به‌شداری چین وتوێژه جیاجیاكان خۆپیشاندان سازكرا بۆ پرۆتێستۆكردنی هێرش و كوشتن له بۆگۆتای پایته‌خت.