06 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2020
تەرابلوس ــ AA
راگەیەندرا، مووشەكێك كە لە لایەن میلیشیاكانی خەلیفە حەفتەر ئاراستەكرابوو لە خانوویەكدا لە باشووری شاری تەرابلوس پایتەختی لیبیا كەوتەخوارەوە و لە ئاكامدا، پیاوێك و هاوسەرەكەی كوژران و كوڕِەكەشیان برینداربوو.
لەوبارەوە راوێژكاری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی، ئەمین هاشمی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەكرد كە ملیشیاكانی خەلیفە حەفتەر مووشەكێكیان ئاراستەی ناوچەی هەزەبە باشووری تەرابلوس كردووە كە لە خانوویەكەدا كەوتووەتەخوارە.
ئەمین هاشمی ئاماژەی بەوەیشدا كە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، پیاوێك و هاوسەرەكەی كوژراون و كوڕەكەشیان بە سەختی برینداربوو.
هاوكات داواكاری گشتی دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی فاتۆ بنسودا لەمیانی دانیشتنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند كە لەنزیكەوە چاودێری پێشهاتەكانی لیبیا دەكەن بە تایبەتیش هێرشەكانی خەلیفە حەفتەر بۆسەر شاری تەرابلوس.
فاتۆ بنسودا باسی لەوەشكرد كە لەئێستادا كار دەكەن بۆ ئەوەی فەرمانی نوێ بۆ دەستگیركردنی ژمارەیەك كەس لە لیبیا دەربكەن.
دوێنێ سێشەممە نەتەوە یەكگرتووەكان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بەو بانگەوازەی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا، فائز سەراج كە داوای كردبوو چارەسەرێكی ئاشتی بۆ قەیرانی لیبیا بدۆزرێتەوە.