جيهان

میدیای ئیسرائیل: "ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پەیامی بۆ ئێران ناردووە سەبارەت بە ئەنجامدانی دانوستان"

Said Amori  | 02.02.2026 - نوێکردنەوە : 02.02.2026
میدیای ئیسرائیل: "ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پەیامی بۆ ئێران ناردووە سەبارەت بە ئەنجامدانی دانوستان"

Israel

قودس ــ AA

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە چەند کەناڵێکەوە، پەیامی بۆ ئێران ناردووە سەبرەت بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دانوستان، بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنێک لە نێوان ھەردوو وڵاتدا.

کەناڵەکە لە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکای گواستووەتەوە: " ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە چەند کەناڵێکەوە، پەیامی بۆ ئێران ناردووە کە لە پەیامەکاندا ئاماژە بەوەکراون، لەوەی ئەمریکا ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دانوستان، بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران".

ھەروەھا ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەمریکا بە کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە: "تورکیا و میسر و قەتەر کار دەکەن بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لە ئەنقەرە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا کە تیایدا نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف بەرپرسانی ئێرانی گفتوگۆ بکە، وەک بەشێک لە ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕێگرییکردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە ناوچەکەدا".

بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوەداوە، تا ئێستا نازانن لەوەی ئایا كە ڕابەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی ڕێگا بە تیمەکەی دەدات بۆ گەیشتن بە رێککەوتن یان نا.

تا ئێستا تورکیا، میسر و قەتەر ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın