سەرکۆماری ئێران پزیشکیان: "ڕێنماییم داوە بە وەزیری دەرەوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا"
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد فەرمانی داوە بە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، عەباس عێراقچی بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.
لەو بارەیەوە، پزیشکیان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
پزیشکیان بە ئاماژەدان بەوەی داواکاریی وڵاتانی دۆستی ناوچەکەیان بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیازی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ دانوستان لەبەرچاو گرتووە، ڕایگەیاند: "بە مەرجی هەبوونی ژینگەیەکی گونجاو، دوور لە هەڕەشە، دوورکەوتنەوە لە چاوەڕوانییە نایاسایی و ناعەقڵانییەکان و، لەسەر بنەمای شکۆ، حیکمەت و بەرژەوەندی و، لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندا، ڕێنماییم داوە بە وەزیری دەرەوە بۆ ئامادەکردنی زەمینەی دانوستانێکی دادپەروەرانە و بێلایەن".
دوای پێکدادانەکەی حوزەیرانی ٢٠٢٥ی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە ١٢ ڕۆژی خایاند، ئەمە دەبێتە یەکەمین جار کە بەرپرسانی ئەمریکی و ئێرانی کۆببنەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
