مه‌كسیك.. ژماره‌ی كوژراوانی پێكدادانه‌كانی سنووری ئه‌مریكا گه‌یشته ٢٤
- ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و كه‌سانی چه‌كدار له مه‌كسیك له نزك سنووری ئه‌مریكا كوژراوان، به‌رزبووه‌وه بۆ ٢٤ كه‌س.
Ankara
مه‌كسیكۆ سیتی - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و كه‌سانی چه‌كدار له مه‌كسیك له نزك سنووری ئه‌مریكا كوژراوان، به‌رزبووه‌وه بۆ ٢٤ كه‌س.
به‌رپرسانی ویلایه‌تی كواهویلا، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كۆتایی هه‌فته له ناحیه‌ی ڤیلا یونیه‌ن، چه‌ند كه‌سێكی چه‌كدار له‌ناو بارهه‌ڵگرێكه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بینای شاره‌وانی، به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كداره‌كاندا روویداوه، دوای پێكدادانه‌كه‌ش سێ ته‌رمی دیكه دۆزرایه‌وه و به‌مه‌یش ژماره‌ی كوژراوان به‌رزبووه‌وه بۆ ٢٤.
دوای رووداوه‌كه له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا.
له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا كه له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كداره‌كاندا روویدا كه ده‌گوترێت ئه‌ندامانی تۆڕی بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری نۆریست بوون، چوار پۆلیس كوژراوان.
له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان تۆڕه‌كانی بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له مه‌كسیك كه له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستا زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار كه‌س كوژراون. زیاتر له ٣٤٠ هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌بوون و نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار كه‌سیش بێ سه‌روشوێن بوون.
له مه‌كسیك كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ١٢٠ ملیۆنه، ساڵی رابردوو ٣٥ هه‌زار و ٩٦٤ تاوان تیایدا ئه‌نجامدراوه كه زۆربه‌یان په‌یوه‌نديیان به تۆڕه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌بووه.
له ساڵی ٢٠٠٧دا، ٣٢ هه‌زار و ٧٩ كه‌س له وڵاته كوژراون، ئه‌مساڵیش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته قوربانی كاره تاوانكاریيه‌كان تا ئێستا ٢٦ هه‌زاره.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن