Enes Kaplan
05 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2019
له‌نده‌ن - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌و پیلانانه‌ی له رێگه‌ی چه‌ك، مردن، ئازار، خوێن، گوشار و هه‌ڕه‌شه‌وه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان داڕێژرابوون، هه‌مووی وا شكست ده‌هێنێت. ئه‌وانه‌ی وایان ده‌زانی له رێگه‌ی تیرۆر و ژانتاژهوه وانه‌ی توركیا داده‌ده‌ن، شه‌رمه‌زاری ئه‌وه‌ن كه نه‌گه‌یشتوون به ئامانجه‌كانیان".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ سه‌ردانی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیای كردبوو له بینای ئۆڵد بیلینگس گه‌یت له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی تورك و كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان كۆبووه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گوتارێكیدا كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه پێشكه‌شی كرد گوتی: "ئه‌مڕۆ توركیایه‌ك هه‌یه كه له پێناو ئاسایشی نیشتمانی خۆیدا به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له هیچ كه‌سێك ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌دات و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "به‌دڵنیایییه‌وه هه‌موو كه‌س ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن 'ئێوه له سووریا چ كارێكتان هه‌یه' و ده‌پرسن 'كه‌ی له سووریا ده‌رده‌چن'. به‌دڵنیایییه‌وه ئێمه ته‌نها یه‌ك وه‌ڵاممان بۆیان هه‌یه؛ ئیوه له سووریا كارتان چییه؟ سنوورتان له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه؟ نه‌خێر. باشه كارتان چییه؟ له سێ هه‌زار كیلۆمەتر و 10 هه‌زار كیلۆمەتر دووریه‌وه دێن بۆ ئه‌وێ، به‌ڵام ئیمه 911 كیلۆمەتر سنوورمان هه‌یه. ئه‌و تیرۆریستانه، هه‌موو ئه‌و یه‌په‌گه/په‌یه‌ده، داعش و په‌كه‌كه به هاوه‌ن و مووشه‌ك هه‌ر كاتێك هه‌مووه شاره سنوورییه‌كانمان بۆردومان ده‌كه‌ن. ئێمه شه‌هید ده‌ده‌ین، ئێمه بریندارانمان هه‌یه، به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه ئێمه به ده‌ستبه‌ستراوی چی بكه‌ین؟ به‌ڵێ ئێمه له‌وێین، له‌وێ ده‌رناچین تا ئه‌وێ له‌و تیرۆریستانه پاكنهكهینهوه. زۆر به روون و راستگۆیی ئه‌وه ده‌ڵێم؛ ئیمه چاومان له خاكی سووریا نییه، به‌ڵام تكایه ئه‌وانه‌ی چاویان لێیه‌تی با ده‌رچن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئیسلام له وشه‌ی عه‌ره‌بی "سلام"ه‌وه هاتووه كه به واتای "ئاشتیی" دێت و گوتی: "ئیسلام، ئایینی ئاشتییه. هه‌رگیز ناتوانن تیرۆر بخه‌نه پاڵ ئایینه‌كه‌مان كه ئایینی ئاشتییه و ناتوانن وه‌ك سیفه‌تی بیده‌نه پاڵ تیرۆر. ئه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌كارده‌هێنن با ببوورن پێویسته ئه‌وه‌یان لێبپرسرێت؛ ئه‌وه‌ی له نیوزیلاند له كاتی نوێژدا 51 موسڵمانی شه‌هید كرد، كێ بوو؟ مه‌سیحی. ئایا ئێمه ده‌ڵێن مه‌سیحی تیرۆریسیت؟ ئایا شتێكی له‌و شێوه‌یه‌مان به‌كارهێناوه؟ به‌كارمان نه‌هێناوه. بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایینی ئێمه ئیسلام رێگه به‌وه نادات. با سه‌ره‌تا باس له‌وه بكه‌ین كه په‌یوه‌ندی نێوان ئایینهكانمان چۆن ئاشتیانه بكه‌ین. به‌داخه‌وه له‌ئێستادا له جیهاندا هه‌ندێک سه‌ركرده‌ی بێ رێزی وڵاتانی دیار ده‌سته‌واژه‌ی 'ئیسلامی تیرۆریست' به‌كارده‌هێنن. ئه‌وه نابێت. ناگونجێت ئه‌وه قبووڵ بكرێت. ده‌یانجار له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كاندا باسمان له‌وه كردووه كه 'ئه‌و ده‌سته‌واژانه به‌كارمه‌هێنن. ئێوه ئێمه بریندار ده‌كه‌ن'. "
هاوكات سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوپاسی به‌شداربووانی به‌رنامه‌كه و شانشینی یه‌كگرتوو كرد كه پشتیوانی له توركیا ده‌كات و هیوای خواست لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ ببێته مایه‌ی ئاشتی و خێر بۆ توركیا و هه‌موو جیهان.