دوای ٢٣ ساڵ ئه‌مریكا و سوودان ده‌ستیانكرده‌وه به پرۆسه‌ی دانانه‌وه‌ی باڵیۆز
- سه‌رۆكوه‌زیرانی سوودان، عه‌بدوڵڵا حه‌مدوك: ''شتێكی نایابه دوای ٢٣ ساڵ گه‌واهیده‌ری قۆناغی دانانی باڵیۆز بیت له‌نێوان ئه‌مریكا و سوودان-دا.
Hartum
خه‌رتوم - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی سوودان، عه‌بدوڵڵا حه‌مدوك رایگه‌یاند ''شتێكی نایابه دوای ٢٣ ساڵ گه‌واهیده‌ری قۆناغی دانانی باڵیۆز بیت له‌نێوان ئه‌مریكا و سوودان-دا. ئه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی سوودان و خستنه‌ڕووی به جیهان به رووخساری نوێ و راسته‌قینه‌یه‌وه''.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ''هه‌ردوو وڵات له دوای ٢٣ ساڵ ده‌ستیان به دانانی باڵیۆز كردووه''، حه‌مدوك له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
حه‌مدوك رایگه‌یاند ''شتێكی نایابه دوای ٢٣ ساڵ گه‌واهیده‌ری قۆناغی دانانی باڵیۆز بیت له‌نێوان ئه‌مریكا و سوودان-دا. ئه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی سوودان و خستنه‌ڕووی به جیهان به رووخساری نوێ و راسته‌قینه‌یه‌وه''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی سوودان ماوه‌ی چوار رۆژه دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی ناوی سوودان له ''لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر'' ده‌ربكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند ''خۆشحاڵم كه ئه‌مریكا و سوودان دوای ٢٣ ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستیان به دانانی باڵیۆزی وڵاته‌كانیان كردووه. ئه‌وه هه‌نگاوێكی مێژووییه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كان''.
- حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ سزاكانی سه‌ر سوودانی هه‌ڵگرتبوو
حكوومه‌تی ئه‌مریكا له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا، ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی هه‌ڵگرت كه له ساڵى ١٩٩٧ه‌وه به‌سه‌ر سووداندا سه‌پێندرابوون، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵى ١٩٩٣دا میوانداری رێبه‌ری ئه‌لقاعیده، ئوسامه بن لادن-ی كردبوو، ناوی سوودان-ی له ''لیستی وڵاتانی پشتیوانی له تیرۆر'' ده‌رنه‌هێنابوو.
سزاكانیش به هۆی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌رتوم هاریكاری له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌كات له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هاوكار ده‌بێت له به‌رقه‌راربوونی ئاشتیی له کۆماری باشووری سوودان و ده‌سته‌به‌ركردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌توونه‌ته به‌ر كاریگه‌ری پێكدادانه‌كان، هه‌ڵگیرابوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن