Alaattin Doğru
27 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2021
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، باسی لەوە کرد کە دانیان ناوە بەوەی وڵاتەکەی رۆڵی هەبووە لە کۆمەڵکوژیەکەی رواندا لە ساڵی ١٩٩٤دا کە تیایدا زیاتر لە ٨٠٠ هەزار کەس کوژران، بەڵام هاوبەشی تاوانەکە نەبوون.
ماکرۆن کە بەسەردانێکی فەڕمی لە رواندایە، لە گوتارێکیدا کە لە مۆنۆمێنتی کۆمەڵکوژی ئەو وڵاتە پێشکەشی کرد، رایگەیاند: ''هاتوون دان بە بەرپرسیارێتییەکانماندا بنێم''.
سەرکۆماری فەڕەنسا ماکرۆن، رایگەیاند: ''فەڕەنسا لە رواندا رۆڵ، رابردوو و بەرپرسیارێتیی سیاسیی هەیە''، ئاماژەی بەوەیش کرد کە حکوومەتی ئەو کاتەی فەڕەنسا بە کردەیی لە پاڵ حکوومەتی رواندادا بوو کە کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە.
ماکرۆن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەرکی فەڕەنسایە تەماشای رووخساری ئازاردراوان بکات و ئازارەکانیان قبوڵ بکات، ئەوەشی خستەڕوو کە وڵاتەکەی ماوەیەکی زۆر بێ دەنگ بوو لەبارەی راستییەکان.
گوتیشی: ''فەڕەنسا هاوبەشی تاوانەکە نییە. ئەو خوێنەی رژا بە چەکی ئەو و دەستی سەربازەکانی نەڕژا. فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٩٠ەوە چووە ئەو پێکدادانەی بە میرات مابووەوە و هۆشدارییەکانی سەبارەت بە رەوشی وڵاتەکە لەبەرچاو نەگرت''.
سەرکۆماری فەڕەنسا ماکرۆن باسی لەوە کرد لە کاتێکدا وڵاتەکەی هەوڵی راگرتنی پێکدادانی هەرێمیی یان جەنگی مەدەنی دەدا، هەموو هۆشداریەکانی پشتگوێ خست و، لە پاڵ کەسێک وەستا کە کۆمەڵکوژی دەکرد.
ماکرۆن کە یەکەم سەرکۆماری فەڕەنسایە لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا سەردانی رواندای کردبێت، لە گوتارەکەیدا رایگەیاند: ''تەنیا ئەوانەی ئەو کاتە تاریکانەیان بەسەردا هات دەتوانن بمانبورن و، دیاری لێخۆشبوونمان پێ بدەن''.
لەو راپۆرتەی لە مانگی ئاداردا پێشکەش بە ماکرۆن کرا سەبارەت بە کۆمەڵکوژی رواندا ئاماژە بەوە کراوە کە فەڕەنسا بەرپرسیارێتیی قورسی هەبووە، بەڵام هیچ شتێک نییە نیشانی بدات هاوبەشی تاوانەکە بووە.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە سەرکۆماری ئەو کاتەی فەڕەنسا، فرانسوا میتران، رۆڵێکی گرنگیی هەبووە لە کۆمەڵکوژیەکەدا و، هاتووە؛ ''فەڕەنسا لەبارەی ئامادەیی کۆمەڵکوژییەکە کوێرانە هەڵسوکەوتی کردووە''.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەستەبەرکردنی چەک لە لایەن فەڕەنساوە بۆ ئەو حکوومەتەی کۆمەڵکوژی کرد و مەشق پێکردنی سەربازانی سوپای رواندا لە لایەن سەربازانی فەڕەنسیەوە هەڵوێستێکی نەژادپەرستیی بووە.