Bayram Altuğ
27 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2021
جنێڤ - AA
ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ئیسرائیلەوە، بڕیاری پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی سەربەخۆی پەسەندکرد.
دانیشتنی تایبەتی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان، کە تێیدا "دۆخی جیددیی مافەکانی مرۆڤ" لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین تاوتوێکرا، کۆتایی ھات.
لەو دانیشتنەی کە لەسەر داواکاری هاوبەشى پاکستان كە رێکخەرى ھاریکاریی ئیسلامييە و فەڵەستین ئەنجامدرا، پڕۆژەبڕیاری پێشکەشکراو لەسەر دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بە رۆژھەڵاتی قودسەوە، تاوتوێکرا.
لە دوای پێشکەشکردنی گوتارى ئەندامەكان، پڕۆژەبڕیارەکە خرايە دەنگدانى ٤٧ ئەندامى ئەنجوومەنەكە.
بڕۆژەبڕیارەکە، کە لە دژی ئیسرائیل بوو، بە كۆكردنەوەى ٢٤ بەڵێ لە بەرامبەر نۆ نەخێر و ١٤ دەنگى بەكارنەهێنراو پەسەندكرا.
بەو پڕۆژەبریارەی کە پەسەندکرا، بەپەلە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی سەربەخۆ پێکدەھێندرێت، كە لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بە رۆژھەڵاتی قودس ئيسرائيليش دەكات.
بەپێی پرۆژەبڕیارەکە، ئەندامانی لیژنەکە، لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان فیجیلی ناژات شامیم خانەوە دیاریدەکرێ. لیژنەکە لێکۆلینەوە لەسەرجەم پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی کە بانگەشەی بۆ دەکرێت، لە پێش رێککەوتی ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ و لەو رێککەوتە بەدواوە بۆ ئێستا، دەکات.