جيهان

لە ھێرشەکەی ئەمریکادا بۆ سەر ڤێنزوێلا ٢٤ کارمەندی ئەمنی کوژراون

دەسەڵاتدارانی ڤێنیزوێلا ڕایانگەیاند، لە ئاکامی ئەو ھێرشەی کە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە لەلایەن ئەمریکاوە کرایە سەر وڵاتەکەیان، ٢٤ کارمەندی ئەمنی کوژراون.

Yasin Yorgancı, Muhammet Torunlu  | 07.01.2026 - نوێکردنەوە : 08.01.2026
لە ھێرشەکەی ئەمریکادا بۆ سەر ڤێنزوێلا ٢٤ کارمەندی ئەمنی کوژراون

Ankara

کاراکاس ــ AA

دەسەڵاتدارانی ڤێنیزوێلا ڕایانگەیاند، لە ئاکامی ئەو ھێرشەی کە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە لەلایەن ئەمریکاوە کرایە سەر وڵاتەکەیان، ٢٤ کارمەندی ئەمنی کوژراون.

ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە ھێزەکانی دێلتا فۆرس، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە ڤێنیزوێلا ئەنجام داوە و لە میانیدا سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆڵاس مادورۆ و ھاوژینەکەی، سیلیا فلۆرێس دەستگیرکراون.

نیکۆڵاس مادورۆ و ھاوژینەکەی، سیلیا فلۆرێس دوای دەستگیرکردنیان، گواسترانەوە بۆ ئەمریکا.

ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس (AP) بڵاوی کردەوە کە داواکاری گشتیی ڤێنیزوێلا، تاریق ویلیام سەعب لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئاکامی ھێرشەکەی ڕۆژی ٣ی ئەم مانگەی ھێزەکانی ئەمریکادا بۆ سەر ڤێنیزوێلا، دەیان بەرپرس و کەسی مەدەنی کوژراون.

تاریق ویلیام سەعب ڕاشیگەیاندووە کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڤێنیزوێلا، لێکۆڵينەوە لە ھێرشەکەی ئەمریکادا دەکەن، چونکە ھێرشەکە "تاوانی جەنگە".

ھاوکات ژمارەیەک بەرپرسی ڤێنیزوێلا ڕایانگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکەی ئەمریکادا بۆ سەر وڵاتەکەیان، ٢٤ کارمەند ئەمنی کوژراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın