جيهان

دەوڵەت باخچەلی: "نەفرەت لەو هێرشە ناڕەوا و نایاساییە دەکەم کرایە سەر ڤێنیزوێلا"

Aykut Yılmaz  | 06.01.2026 - نوێکردنەوە : 07.01.2026
دەوڵەت باخچەلی: "نەفرەت لەو هێرشە ناڕەوا و نایاساییە دەکەم کرایە سەر ڤێنیزوێلا"

TBMM

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: "ئەو هێرشە ناڕەواو نایاساییەی کرایە سەر سەرۆکی ڤێنیزوێلا مادورۆ، کە بە هەڵبژاردن دەسەڵاتی گرتووەتە دەست و یەکسانیی سەروەرییەکەی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتییدا بە یاسایی چەسپاوە، تەنیا بە ڕق و توندی ئیدانە ناکەم، بەڵکو لە هەموو ڕوویەکەوە بە تەواوی نەفرەتی لێ دەکەم".

لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا باخچەلی ئاماژەی بە هێرشی ئەمریکا کرد بۆ سەر ڤێنیزوێلا و، ڕایگەیاند: "ئەو هێرشە ناڕەواو و نایاساییەی کرایە سەر سەرۆکی ڤێنیزوێلا مادورۆ، کە بە هەڵبژاردن دەسەڵاتی گرتووەتە دەست و یەکسانیی سەروەرییەکەی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتییدا بە یاسایی چەسپاوە، تەنیا بە ڕق و توندی ئیدانە ناکەم، بەڵکو لە هەموو ڕوویەکەوە بە تەواوی نەفرەتی لێ دەکەم".


گوتیشی: "خیانەتەکەی فەتۆ کە بەر ئیرادەی ڕاپەڕیوی گەلی تورک و خەباتە قارەمانانەکەی کەوت و تێکشکێندرا، لەگەڵ کودەتاکەی نیوەشەوی ڤێنیزوێلا بەرهەمی هەمان دەست و هەمان پرۆژەن. تەنیا جیاوازی ئەوەیە یەکێکیان نەخەوت و بەرگریی کرد، ئەوی دیکەیان خەوت و تەسلیم بوو".

سەبارەت بە پرسی سووریا، سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی ڕایگەیاند: "پێویستە یان بە ڕێککەوتن یان بە زۆر پێکهاتەی یەکگرتوو، یەکپارچەیی سیاسیی و خاکی سووریا دەستەبەر بکرێت، پێویستە هۆزە عەرەبەکان پشتیوانی لە حکوومەتی دیمەشق بکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın