جيهان

بەردەوامی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە لە حەلەب

Mehmet Burak Karacaoğlu  | 07.01.2026 - نوێکردنەوە : 07.01.2026
بەردەوامی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە لە حەلەب

Halab

حەلەب - AA

دوای هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە کە ناوی هەسەدە بەکاردەهێنێت بۆ سەر ناوچەی نیشتەجێبوونی مەدەنی و سوپای سووریا لە حەلەب، ئەو شەڕ و پێکدادانەی دەستیپێکردووە، بەردەوامە.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە وەرگیراوە، ئەو شەڕ و پێکدادانەی دوای هێرشەکەی نیوەڕۆی دوێنێی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە بۆ سەر ناوچەی نیشتەجێبوونی مەدەنی و خاڵە سەربازییەکانی سوپای سووریا لە حەلەب سەریان هەڵدا، درێژەیان هەیە.

سوپای سووریا بە ناردنی دەیان تانک، زرێپۆشی گواستنەوەی سەرباز و هێزی پشتیوانی بۆ هێڵەکانی پێشەوەی شەڕ و بەریەککەوتن لەگەڵ پەکەکە/یەپەگە، وەڵامی پێگەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەداتەوە.

لە ئەنجامی هێرشەکانی پەکەکە/یەپەگە لە کاتەکانی ئێوارەدا، منداڵێکی دیکە گیانی لەدەستدا.

بەهۆی پەرەسەندنی ڕووداوەکانەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕاگیران.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنی سووریا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران، گەشتەکان بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێن و ئەو گەشتانەی پێشتر پلاندرابوون، بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق ئاڕاستە دەکرێن.

پارێزگاری حەلەب، عەزام غەریب لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردومانەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ سەر نەخۆشخانە و دامەزراوەکان، سبەینێ لە سەرجەم فەرمانگە فەرمییەکان، قوتابخانەکان و زانکۆکان پشووی فەڕمی دەبێت.

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەدا پێنج کەس (چوار کەسی مەدەنی و یەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکان) گیانیان لەدەستدا و ١٦ کەسی مەدەنی بریندار بوون کە ١٠یان منداڵن.

هەروەها ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە لە کاتەکانی ئێوارەدا هێرشی کردە سەر قوتابخانەی ئەلقەلیمە لە گەڕەکی سووریانی نوێ و نەخۆشخانەی زاهی ئەزراق لە گەڕەکی بوستان ئەلباشا.

سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانەکان، وەزارەتی بەرگریی سووریا بڵاویکردەوە، پەکەکە/یەپەگە بۆ سێهەم ڕۆژ هێرشەکانی بۆ سەر سوپا و مەدەنییەکان لە حەلەب زیاتر کردووە و، بە کردەیی ڕێککەوتنی ١٠ی ئاداری پێشێل کردووە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەیش کرد کە ئەم ڕێکخراوە هەوڵ دەدات سوپا ڕابکێشێتە ناو جەنگێکی کراوە کە خۆی مەیدانەکەی دیاری بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın