Gökhan Kavak
30 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2023
دوالا - AA
لە پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرکۆمار لە گابۆن، گرووپێک سەرباز هەڵیانکوتایە سەر بینای تەلەڤزیۆنی نیشتمانیی و دەستبەسەرداگرتنی حکوومەتیان ڕاگەیاند.
گرووپێک سەرباز هەڵیکوتایە سەر بینای تەلەڤزیۆنی نیشتمانیی و دەستبەسەرداگرتنی حکوومەتی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەناوەی گرووپێک سەرباز بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە هەڵبژاردن هەڵوەشاوەتەوە و سنوورەکانی وڵات داخراون.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ''وەک هێزەکانی بەرگریی و ئاسایش، لە لیژنەی نۆژەنکردنەوە و ڕاگوزەری دامەزراوەکاندا یەکمان گرتووە. بەناوی گەلی گابۆنەوە کۆتایی بە ڕژێمی ئێستا دەهێنین و بڕیارمانداوە بەرگریی لە ئاشتیی بکەین''.
لەلایەکی دیکەوە، لە لیبرێڤیل دەنگی تەقە بیسترا.
لە گابۆین کە وڵاتێکی ئەفریقای ناوەڕاستە و زیاتر لە ٨٠٠ هەزار دەنگدەری تۆمارکراوی هەیە، کۆتایی هەفتە هەڵبژاردنی تێدا کرا بەمەبەستی هەڵبژاردنی پەرلەمانتارانی ناوخۆیی، ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی و سەرکۆماری داهاتوو.
سەرکۆماری گابۆن، عەلی بۆنگۆ ئۆندیمبا (٦٤ ساڵ)، لە ساڵی ٢٠٠٩دا دەسەڵاتی لە عومەر بۆنگۆ ئۆندیمبا-ی باوکی وەرگرت کە زیاتر لە ٤١ ساڵە ئەو دەوڵەتە بەڕێوەدەبات و، بەو هەڵبژاردنەی کۆتایی هەفتە کرا ئەوە سێیەم جار سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
لەکاتێکدا پاش هەڵبژاردنەکە کە هێشتا جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوام بوو، ئینتەرنێت سنووردارکرا، ئەوەیش حکوومەتی ڕووبەڕووی ڕەخنەی قورس کردەوە.
لە کاتەکانی کۆتایی دەنگداندا، بەهۆی توندوتیژییەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا، کە بووە جێی نیگەرانیی و ڕەخنەی ئۆپۆزسیۆن.
سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن، ئۆندۆ ئۆسا، لە پاش دەنگدان بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا کراوە.