Şerife Çetin
30 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2023
نیویۆرک - AA
ئەمریکا نیگەرانە لەبارەی ئەو هەواڵانەی باس لە کەسێکی قاچاغچی دەکەن کە گومان دەکرێت پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە هەبێت و هاوکاری کۆمەڵێک کەسی کردووە کە لە سنووری مەکسیکەوە پەڕیونەتەوە بۆ ناو خاکی وڵاتەکەی.
بەرپرسانی تورکیا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیان ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر ئەو پێکهاتەیە ئەنجامداوە کە لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکییەوە باس دەکرێت و کەسانی بە ڕەگەز ئۆزبەکستانی، ڕووسی، چیچانی و جۆرجین و لە تورکیان، هاوکاربوونە لە گەشتکردنییان بۆ ئەمریکا و پەیوەندیان بە داعشەوە هەیە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا چوار کەس دەستگیرکراون.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هیچ بەڵگەیەک نییە دەریبخات ئەم کەسانە پەیوەندیان بە داعشەوە هەیە و، لێکۆڵینەوەکانیش بۆ دۆزینەوەی کاسانی دیکە بەردەوامە کە لە پێکهاتەکەدا هەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ''تورکیا بە هاریکاریی لەگەڵ هاوپەیماناندا لە سەر ئاستیی نێودەوڵەتیی پێداگرانە بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە نێویشیاندا داعش''.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی ئەمریکا، ئادرین واتسۆن، سەبارەت بە بابەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد کە زانیارییەک نییە دەریبخات ئەو کەسانەی چوونەتە ئەمریکاوە پەیوەندییان بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییەوە هەبێت.
ئادرین واتسۆن باسی لەوە کرد کە ئەمریکا بە شێوەیەکی خێرا جووڵەی کردووە و لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ دەوڵەتی هاوپەیمانیدا کاری کردووە لەسەر ئەو بابەتە.
واتسۆن ئەوەیشی خستەڕوو کە لەسەر سنوور بە شێوەیەکی زۆر توند و ورد لێکۆڵینەوە لەو کەسانە کراوە کە گوماندەکرێت پەیوەندییان بەو پێکهاتەیەوە هەبێت و بە شێوەیەکی خێرا ڕەوانەکراون و بەگشتیی ئەو کەسانەش دەستبەسەر کراون.
ئادرین واتسۆن باسی لەوەیش کرد کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەسەر بەشکردنی زانیاری لەگەڵ هاوبەشە بیانییەکاندا.
لێشاوی پەڕینەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە سنووری مەکسیک بۆ ئەمریکا ناو بە ناو دەبێتە ڕۆژەڤ لەو وڵاتەدا و، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک فەتۆ و پەکەکەش بۆ بەدەستهێنانی پارە و راکێشانی ئەندامانی خۆیان بۆ دەرەوەی وڵات ئەم هێڵە بەکاردەهێنن.