Büşranur Koca
30 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، لە چوارچێوەی سەردانی کار ڕۆژانی ٣١ی ئاب-یەکی ئەیلوول، سەردانی ڕووسیا دەکات.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە وەزیری دەرەوە فیدان، لە چوارچێوەی سەردانی کاردا، ڕۆژانی ٣١ی ئاب-یەکی ئەیلوول سەردانی ڕووسیا دەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "پێشبینی دەکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەدا ڕاوێژ بکرێت لەبارەی پێشهاتە هەرێمیی و جیهانییەکان، بەتایبەتی بابەتەکانی ڕۆژەڤی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان''.