Mehmet Şah Yılmaz
16 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان ناوی بەشێک لە باڵیۆز و نوێنەرە نوێیەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و ئەرکی باڵیۆزی تورکیا لە مۆسکۆی درا بە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە و بەڕێوەبەری گشتیی زانیاری، تانجو بیلگیچ.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیبلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون، هاکان فیدان ناوی باڵیۆزە نوێیەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە و بەڕێوەبەری گشتیی زانیاری، بیلگیچ بە باڵیۆزی تورکیا لە مۆسکۆ دەستنیشان کرا.
هەروەها پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. موجاهید کوچوکیڵماز بە باڵیۆزی تورکیا لە جەزائیر دەستنیشان کرا.
ناو و شوێنی باڵیۆزە نوێیەکانی دیکە بەم شێوەیە بوو:
"بۆ باڵیۆزخانەی تورکیا لە پاریس، یونس دەمیرەر، بۆ باڵیۆزخانەی تورکیا لە وارشۆ رەئوف ئاڵپ دەنکتاش، بۆ باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئاسونسیۆن یاڤوز کول، بۆ باڵیۆزخانەی تورکیا لە مەغریب موستەفا ئیلکەر کڵچ، بۆ باڵیۆزخانەی تورکیا لە کیێڤ موستەفا لەڤەنت بیلگەن، بۆ نوێنەرایەتیی هەمیشەیی تورکیا لە رێکخراوی نێودەوڵەتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی باڵیۆز نەوزاد ئویانک و بۆ باڵیۆزخانەی تورکیا لە مەدرید، نوکەت کوچوکئەل ئەزبەرجی دەستنیشان کرا".