لە کەرتی غەززە ٢١ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژران
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە کەرتی غەززە، ٢١ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.

Istanbul
غەززە ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە کەرتی غەززە، ٢١ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە ژمارەیەک فەڵەستینی لە کاتی وەرگرتنی یارمەتی مرۆیی لە ناوەندێکی دابەشکردنی یارمەتییەکانی ئەمریکا لە باشووری خان یونس باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە غازی فرمێسکڕێژ لەبەرامبەریان بەکارھێنراوە کە دواتر پاڵەپەستۆ ڕوویداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ڕووداوەکەدا، ١٥ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە شەش فەڵەستینی دیکە لە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.