جيهان

ئەگەری ھەیە یەکێتیی ئەورووپا سزا بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل دەستی پێکرد کە لە میانیدا سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیلدا، تاوتوێ دەکرێت.

İbrahim Hamdi Hacıcaferoğlu, Baybars Can  | 15.07.2025 - نوێکردنەوە : 16.07.2025
ئەگەری ھەیە یەکێتیی ئەورووپا سزا بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل دەستی پێکرد کە لە میانیدا سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیلدا، تاوتوێ دەکرێت.

دەست پێکردنی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل لە کاتێکدایە کە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە فەڵەستین، بەبەڵگە کراون.

بەر لە دەستپێکردنی کۆبووبەوەکە، نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا، کایا کالاس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕاگەیاندبوو کە دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە، کارەساتبارە.

ئاماژەی بەوەدابوو: "ئەگەردۆخەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە غەززە باشتر نەبێت، ئەوە مانای ئەوەیە کە ھەموومان وەک پێویست ھەوڵەکانمان نەخستووەتەگەڕ بۆ وەستاندنی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەرامبەر بە فەلەستینییەکان لە غەززە ئەنجام دەدرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın