جيهان

لە غەززە ١١ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژران

لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە، ١١ فەڵەستینی کوژران.

Ramzi Mahmud, Hosni Nedim  | 14.07.2025 - نوێکردنەوە : 14.07.2025
لە غەززە ١١ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژران

Gazze

غەززە ــ AA

لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە، ١١ فەڵەستینی کوژران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە شایەتحاڵەکانەوە دەستی کەوتووە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھیرشی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەكی باکوور، ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە.

بە گوتەی شایتەحاڵەکان لە میانی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک فەڵەستینی لە بەردەم ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆیییەکان، ھەروەھا ژمارەیەک خانوو و کەمپی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە چەند ناوچەیەکی باکوور، ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.

ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا، ١١ فەڵەستینی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın