لە واشنتۆن خۆپیشاندان دژبە کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامدرا
لە میانی خۆپیشاندانێکدا کە لە واشنتۆن پایتەختی ئەمریکا ئەنجامدرا، خۆپیشاندەران ناڕەزایەتییان دژبە کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە، دەربڕی.

Washington DC
واشنتۆن ــ AA
لە میانی خۆپیشاندانێکدا کە لە واشنتۆن پایتەختی ئەمریکا ئەنجامدرا، خۆپیشاندەران ناڕەزایەتییان دژبە کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە، دەربڕی.
لە ٧٧ھەمین ساڵیادی "نەکبە"ی گەلی فەڵەستین، دەیان خۆپیشاندەر لە شەقامەکانی واشنتۆن گردبوونەوە ناڕەزایەتییان دژبە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەربڕی.
ھەر لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران ئالای فەڵەستین و چەندین لافیتەیان بەرزکردەوە کە لەسەریان نووسرابوو "ئازادی بۆ فەلەستین" و "جینۆساید لە غەززە بوەستێنن" و "ئایینی جوولەکە داوای ئازادی بۆ غەززە و ھەموو فەڵەستین دەکات، ھەروەھا دامەزراندنی دەوڵەت بۆ جوولەکەکان قەدەغە دەکات".