جيهان

دۆناڵد ترەمپ: "دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران ھەنگاوی باشی بڕیوە"

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە بەم زووانە ھەواڵیی ئەرێنیی لە بارەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران، بڵاودەکرێتەوە.

Sercan İrkin, Muhammed Yusuf  | 26.05.2025 - نوێکردنەوە : 27.05.2025
دۆناڵد ترەمپ: "دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران ھەنگاوی باشی بڕیوە"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تاران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران، ھەنگاوی باشی بڕیوە و ئاماژەی بەوەشدا کە بەم زووانە ھەواڵیی ئەرێنیی لە بارەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران، بڵاودەکرێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا لە فڕۆکەخانەی مۆریستاون لە ویلایەتی نیوجرسی ئاماژەی بەوەشدا کە لە دوایین گەڕی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران كە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە ڕۆما بەڕیوەچوو، پێشكەوتنی باش و گرنگ بەدیھاتووە و گوتی: "تا ئێستا دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران ھەنگاوی باشی بڕیوە".

باسی لەوەش كرد: "ئەگەری ھەیە ھەواڵی خۆش لە لایەن ئێرانەوە بەدستمان بگات".

ڕاشیگەیاند: "ناتوانم پێشبینی ئەوە بکەم کە سبەی چی ڕوودەدات، بەڵام بەم زووانە ھەواڵیی ئەرێنیی لە بارەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران، بڵاودەکرێتەوە".

لە ماوەکانی ڕابردوودا، تا ئیستا سێ گەڕی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە مەسقەت پایتەختی سوڵتاننشینی عومان و دوو گەڕی دیکە لە ڕۆما پایتەختی ئیتاڵیا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران، ئەنجام دراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın