جيهان

ئێران: "ھیچ ڕێککەوتنێکی کاتی لەسەر ئەجێندای دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا پێشنیاز نەکراوە"

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی ڕایگەیاند: "ئەگەر ئامانجی ئەمریکا ئەوە بێت کە بەرنامەی ئەتۆمی بۆ ئاشتی بەکاربێت ئەوا بەدی دێت، چونکە ئێمە ھەرگیز ھەوڵمان نەداوە وزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی سەربازی بەکاربھێنین".

Ahmet Dursun, Zahir Sofuoğlu  | 26.05.2025 - نوێکردنەوە : 26.05.2025
ئێران: "ھیچ ڕێککەوتنێکی کاتی لەسەر ئەجێندای دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا پێشنیاز نەکراوە"

Tahran

تاران ــ AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی ڕایگەیاند کە ھیچ ڕێککەوتنێکی کاتی لەسەر ئەجێندای دانوستانەکان، لەگەڵ ئەمریکا پێشنیاز نەکراوە.

ئیسماعیل بەقائی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە تاران گوتی: " ئەگەر ئامانجی ئەمریکا ئەوە بێت کە بەرنامەی ئەتۆمی بۆ ئاشتی بەکاربێت ئەوا بەدی دێت، چونکە ئێمە ھەرگیز ھەوڵمان نەداوە وزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی سەربازی بەکاربھێنین".

گوتیشی: "بەڵام ئەگەر ئامانجی ئەمریکا، بێبەشکردنی ئێران بێت لە مافە سەرەتاییەکانی وەک پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەوا لەوبارەیەوە نیین ئەنجامێکی باش لە دانوستانەکان بەدی بێت".

ئەوەشی خستەڕوو کە ھیچ ڕێککەوتنێکی کاتی لەسەر ئەجێندای دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، پێشنیاز نەکراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەوە دەکەن، ئەگەر ھەیە ئێران چالاکيیەکانی تایبەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەی سێ ساڵ بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن بوەستێنێت، ئەوا گوتی: "نەخێر، ھیچ شتێکی لەوبارەیەوە لە ئارادا نییە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın