لە نیویۆرک خۆپیشاندان دژبە بەشداریکردنی بنیامین ناتانیاھو لە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەنجام درا
گروپێک لە جوولەکەکانی ئۆرتۆدۆکس لە ڕێگەی ماڵپەڕێکەوە، ھەڵمەتێکیان بە ناوی "ئیسرائیل دژی جوولەکە" ڕاگەیاندووە، ئەوەش بە مەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەبەردەم بینای کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە مانھاتن لە نیویۆرک.

New York
نیویۆرک ــ AA
جوولەکەکانی ئۆرتۆدۆکس دژی ئیسرائیل، خۆپیشاندانێکیان لە شاری نیویۆرک ئەنجامدا، ئەوەش وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ بەشداریکردنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاھو لە کۆبوونەوەکانی ٨٠ھەمینی خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ھەفتەی داھاتوو دەست پێ دەکەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، گروپێک لە جوولەکەکانی ئۆرتۆدۆکس لە ڕێگەی ماڵپەڕێکەوە، ھەڵمەتێکیان بە ناوی "ئیسرائیل دژی جوولەکە" ڕاگەیاندووە، ئەوەش بە مەبەسەتی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەبەردەم بینای کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە مانھاتن لە نیویۆرک.
ھەروەھا لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران چەندین لافیتەیان بەرز کردووە کە لەسەریان نووسراوە "ناتانیاھۆ و بن غەفیر دوژمنی یەکەمی گەلی جولەکەن"، "دژە زایۆنی مانا دژە جوولەکەکان نییە" و "ناچارکردنی جوولەکەکان بۆ ئەوەی بچنە ناو سوپای زایۆنی، بوەستێنن".
ھەر لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران بەشداریکردنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاھو لە کۆبوونەوەکانی ٨٠ھەمینی خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەت کردەوە و ڕایانگەیاند: "ناتانیاھو تۆ ناتوانێت بەناوی ئیمەوە قسە بکەیت".
حاخامی ئەمریکی دژە زایۆنی، دەیڤید فێلدمان سەبارەت بە بەشداریکردنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاھو لە کۆبوونەوەکانی ٨٠ھەمینی خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕايگەیاند: "بنیامین ناتانیاھو جیھان چەواشە دەکات بۆ ئەوەی بڕوای پێ بکەن کە ئەو نوێنەرایەتی ھەموو جوولەکەکان دەکات و ئەو کارانەی دەیکات بە شێوەیەک لە شێوەکان لەناو ئایینی جوولەکەدا، پەسەندە".
ئاماژەی بەوەشدا، ھەموو ئەو شتانەی کە ئیسرائیل و بنیامین ناتانیاھو بەرگرییان لێدەکەن "بەتەواوی پێچەوانەی ئایینی جوولەکەیە و سەرچاوەی شەرمەزارییە بۆ جوولەکەکان".
باسی لەوەش کرد کە ئەوەی ئێستا لە غەززە ڕوودەدات مایەی قبوڵکردن نییە و ڕاشیگەیاند کە ھەست بە نیگەرانی دەکات سەبارەت بە کوشتنی فەڵەستینییەکان لە غەززە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن