ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٦١ کەس
Arbil
غەززە - AA
ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لەو هێرشانەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامیان دەدات گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٢٦١ کەس بەرزبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی فەڵەستین لە غەززە، زانیاریی دەربارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانە بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژی حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە لە کەرتی غەززە لەژێر هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیاندراوەدا ئیدانەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان لە غەززە کراوە و، ئاماژە بەوە کراوە ڕۆژنامەنووس ئەمەل محەمەد شاماڵی کە لە ڕادیۆی قەتەر کاری دەکرد، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانی لەدەستداوە.

