Rewa Mahmut Hasan
30 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
دوای ئەوەی لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ەوە ئاگربەستی کاتی لە سووریا راگەیەنراوە، تا ئێستا ٣٥٨ جار لەلایەن رژێمی ئەسەد و میلیشیاکانی سەربە ئێران کە پاڵپشتی لە ئەسەد دەکەن، پێشێلکراوە.
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە داوە کە لەماوەی مانگێکی ئاگربەستدا هێزەکانی رژێمی ئەسەد وگرووپە تیرۆریستیە بیانیەکان، ٣٦٦ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
هێزەکانی رژێم و میلیشیاکانی سەربە ئێران لە حەما ١٠٨ جار. لە حەلەب ٥١ جار. لە دەورووبەری دیمەشق ٤٦ جار. لە ئیدلب ٤١. لە حومس ٣٧ جار. لە دەرعا ٢٢جار. لە ناوەندی دیمەشق ٦ جار. لە حەسەکە ٣ جار، لە دێرازۆر ١ جار پێشێلکاریان ئەنجام داوە کە سەرجەمیان دەکاتە ٣١٥ جار و لەو پێشێلکاریانەدا، ٩٥ کەسی مەدەنی و ٥ چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژراون.
بەپێی راپۆرتەکە هێزەکانی رووسیای پاڵپشتی رژێم لە ئیدلب ٢٥ جار. لە حەلەب ١٥ جار. لە حەما ٣ جار کە سەرجەمی دەکاتە ٤٣ جار پێشێلی ئاگربەستیان کردووە.
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب و حەما ٨ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
رێکخراوەکە داوای لە رووسیا کردووە کە بەمەبەستی بەئەنجام گەیاندنی دانوستانەکان فشار بخاتە سەر ئێران و رژێم و چیتر ئاگربەست پێشێل نەکەن.