Muhammet Ali Kemal
30 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2017
ئانتاناناریڤۆ- AA
لە وڵاتی ماداگاسکار لەئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا، 47 کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە کاتێک روویداوە کە بارهەڵگرێک سەرەڕای ئەوەی قەدەغەیە، دەیان هاووڵاتیی لەپشتەوەی ئۆتۆمبیلەکەی بارکردووە و دوای ئەوەی کە لە رێگەی سەرەکی لایداوە، کەوتووەتە ناو رووبارێکەوە.
بەرپرسێکی حکوومی ناوچەکە ئاماژەی بەوەکرد رووداوەکە لە ناوچەی ئانجۆزۆرۆبێ لە باکووری خۆرهەڵاتی ئانتاناناریڤۆی پایتەخت روویداوە و سەرەڕای ئەوەی کە قەدەغەیە بەڵام شۆفێری بارهەڵگرەکە دەیان سەرنشینی لەپشتەوەی ئۆتۆمبیلەکەی سوارکردووە و کەوتووەتە ناو رووباری ئانجۆزۆرۆبێوە.
ئەو بەرپرسە ئاشکراشی کرد لەئەنجامی رووداوەکەدا بەپێی ئامارە بەراییەکان لانیکەم، 47 کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیەکیان منداڵن و 24 کەسی دیکە برینداربوون کە 11یان برینەکانیان سەختە.
ئاماژە بەوەدەکرێت نیگەرانیی لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان هەیە و کارەکانی دەرهێنان و رزگارکردنی هاووڵاتییان لە رووبارەکە بەردەوامە.