جيهان

لە شەشەمین ساڵیادی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە غوتەی رۆژهەڵات

دوای تێپەڕینی شەش ساڵ بەسەر هێرشەکە خوێناوییەکەی رژێمی بەشار ئەسەد کە لەرێگەی چەکی کیمیاییەوە هەزار و ٤٠٠ کەسی مەدەنی کوژران، شایەتحاڵەکانی رووداوەکە زۆر نیگەرانن لەوەی کە بەرپرسیاران هێشتا دادگایی نەکراون.

Ömer Koparan, Adham Kako, Rewa Mahmood Hasan  | 20.08.2019 - نوێکردنەوە : 25.08.2019
لە شەشەمین ساڵیادی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە غوتەی رۆژهەڵات

Afrin

عەفرین - AA

دوای تێپەڕینی شەش ساڵ بەسەر هێرشەکە خوێناوییەکەی رژێمی بەشار ئەسەد کە لەرێگەی چەکی کیمیاییەوە هەزار و ٤٠٠ کەسی مەدەنی کوژران، شایەتحاڵەکانی رووداوەکە زۆر نیگەرانن لەوەی کە بەرپرسیاران هێشتا دادگایی نەکراون.

رژێمی ئەسەد لە ٢١ی ئابی ٢٠١٣ دا لەناوچەی غوتەی رۆژهەڵات بەچەکی کیمیایی هەزار و ٤٠٠ کەسی مەدەنی کوشت.

هەرچەندە رژێم بەڵێنی دابوو بە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کە کۆگاکانی چەکەکە لەناوبەرێت، بەڵام بەدرێژای ئەو ساڵانە چەندین جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

پرۆژە یاساکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن رووسیاوە ڤیتۆی دەخرایە سەر، ئەمەش رێگر بوو لە رەوانە کردنی بەرپرسیارانی رەشەکوژییەکە بۆ بەردەم دادگای سزای نێودەوڵەتی.

غوتەی رۆژهەڵات کە کەوتبوویە بەر ئابڵوقەیەکی بەهێز و هێرشێکی خوێناوی رژێم و جەنگی ناوخۆ، لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٨دا لەرێی راگواستنەوە کەوتە ژێرکۆنتڕۆڵی رژێم و بەهەزاران کەسی مەدەنی کۆچیان کرد بۆ ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و چڵە زەیتون و ئیدلب.

شایەتحاڵەکانی هێرشی رەشەکوژی ٢١ی ئابی غوتەی رۆژهەڵات لەناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن باسیان لەو رۆژە کرد بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو.

ئەبوو عەڵا لەناحیەی هاموریە-ی غوتەی رۆژهەڵات ئاماژە بەوە دەکات هەرگیز شەهیدانی ئەو رۆژەی بیرناچێتەوە کاتێک لە بنکە تەندروستییەکاندا شوێنی چارەسەریی نەمابوو بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی. هەمووی کەف لەدەمیانەوە دەهاتە دەر و چاوەکانیان گەورە ببوو، نەیاندەتوانی هەناسە بدەن.

ئەبو عەلا ئاماژەی بەوەدا کە رژێم هەوڵی دا هێرشەکە بخاتە ئەستۆی ئۆپۆزسیۆن کە بە تیرۆریست ناوی دەبردن، بەڵام خەڵک دەیزانی کە ئەم جۆرە چەکانە تەنیا لەلای رژێم دەستدەکەوێت.

ئەبو عەلا دەشڵێت، سەرەڕای تێپەڕینی ٦ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەدا بەڵام بەرپرسان تائێستا نەدراونەتە دادگا و نیگەرانیشی خۆیشی لەو دۆخە دووپات کردەوە و گوتی، "رژێم نەک تەنیا لە غوتەی رۆژهەڵات، بەڵکو دواتر خان شەیخون و ناوچەکانی تریشی کردە ئامانجی چەکی کیمیاییەکانی. ئینشەڵا یەزدان تۆڵەی ئێمە لەوانە دەکات کە هەوڵیان دا بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە و ئەوانەشی بێدەنگ بوون".

محەمەد حومسی ئەبو جابر رایگەیاند کە لە ناحیەی جیسرین نیشتەجێ بووە و دەڵێت، کاتژمێر ٢ی شەو بوو، لەدەرگا دراوە و خەبەریان کردوونەتەوە.

ناوبراو باس لەوە دەکات هەواڵمان پێگەیشت کە بەچەکی کیمیایی هێرش کراوەتەوە سەر زەمەلکا و عەین تەرما و گوتی، "لەماڵ هەرچی دەرمان هەبوو دەرمانهێناو چووینە دەر. هەوڵمان دا یارمەتی خەڵک بدەین. نەماندەتوانی هیچ بکەین بۆ ئەو خەڵکەی لەباوەشماندا دەمردن".

یەکێکی تر لە شایەتحاڵەکان بەناوی ئەبو ریاز بانگەواز بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات و داوا دەکات لەسەر ئەو هێرشە خوێناویانە، رژێم دادگایی بکرێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın