Barış Seçkin,Rewa Mahmood Hasan
20 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2019
رۆما-AA
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا جۆزپە کۆنتە رایگەیاند کە حکوومەتی هاوپەیمانی بە بەشداری پارتی لیگ و بزاوتی ٥ ئەستێرە کۆتایی هاتووە و ئاشکرای کرد دوای گوتارەکەشی بەمەبەستی پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوە، سەردانی سەرکۆمار دەکات.
دوای ئەو قەیرانەی لە ئیتاڵیا دروست بوو، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا جۆزپە هۆکاری قەیرانەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە هاوبەشی هاوپەیمانێتییەکەیان و یاریدەدەری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆ ماتۆ سالڤینی بەهەموو شتێک دەلێن نەخێر و ئەوەش قەیرانەکەی قوڵ کردۆتەوە و داوای لێسەندنەوەی متمانە دەکەن لە حکوومەت. هاوکات بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکوەزیران جۆزپە لە ئەنجوومەنی سیناتۆدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو رایگەیاند لەماوەی ساڵێکدا حکوومەت کاری باش و گرنگ و گەورەی ئەنجام داوە، بەڵام هۆکاری ئەو قەیرانە وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی پارتی لیگ، سالڤینی-ە
سەرۆکی حکوومەتی ئیتاڵیا گوتی: "وەزیری ناوخۆ بیری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی و پارتەکە کردۆتەوە. دەنگدان پێویستییەکی دیموکراسییە بەڵام بردنی هاووڵاتیان هەموو ساڵێک بۆسەر سندوقەکانی دەنگدان، کارێکی نابەرپرسانەیە.
جۆزپە سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد کە دەنگی متمانەیان پێداوە بەڵام ناچارە کە ئەزموونی حکوومەت لێرەدا رابگرێت و گوتی، "نیازمە ئەم پرۆسەیە تەواو بکەن. لێرەدا کۆتایی دەهێنین بە ئەزموونی حکوومەت. دوای قسەکانم، بۆ پێدانی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەم دەچمە لای سەرکۆمار".
دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ٤ی ئازاری ٢٠١٨دا، هەریەک لە پارتی لیگ-ی سەوز وM5S، حکوومەتێکی هاوپەیمانیان پێکهێنا و لە 1ی حووزەیرانی ٢٠١٨دا حکوومەت پێکهێنرا.
لەسەرەتای مانگدا پارتی لیگ-ی سەوز لە دەنگدان لەسەر پرۆژەی شەمەندەفەری خێرای تۆرینۆ-لیۆن سەفەکانی خۆی گۆری و دژی پرۆژە بڕیارەکە دەنگی دا و سەرۆکی پارتەکە سالڤینی بەپاساوی نەمانی متمانەی دەنگی زۆرینە، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.