Shamal Numan Bakır
04 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2018
غوتەی رۆژهەڵات - AA
ژمارەی کوژراونی ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات لە میانی ١٣ رۆژی رابردوودا، (١٩ی شوبات تا سێی ئادار) گەیشتە ٧١٨ کەس بە پێی سەرچاوەکانی بەرگری شارستانی (كڵاو سپییەکان).
راگەیاندنی ئەم ژمارەیە داوی ئەوە دێت کە دوێنێ شەممە، ٢١ کەس کوژران.
دوێنێ شەممە، سوپای رژێم هێرشی ئاسمانی و وشکانی کردە سەر شارەکانی دوما و حەرستا و شارۆچکەکانی محمەدییە، ئەشعەری، حەمووریە و میسرابا کە کوژرانی ٢١ کەسی لێکەوتەوە، هەروەها چوار کارمەندی بەرگری شارستانی بریندار بوون.
پێشتریش بەرگری شارستانی رایگەیاندبوو کە لە ئاکامی هێرشەکانی رژێم بە پاڵپشتی رووسیا بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات، ٦٩٦ کەس لە (١٩ شوبات تا دووی ئادار) کوژراون.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە رۆژی ٢٥ی شوباتی رابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە كۆی دەنگ، بڕیاری ٢٤٠١ی تایبەت بە ئاگربەستی مرۆیی لە سووریا پەسەند كرد كە تیایدا داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكات شەڕ و پێكدادانەكان بۆ ماوەی یەك مانگ لە سووریا رابگرن، هەروەها داوای هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر غوتەی رۆژهەڵات و ناوچەكانی دیكەی سووریا لە لایەن رژێمەوە دەكات.