Onur Usta
03 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2018
به‌رلین ــ AA
هاوسه‌رۆكى پێشووى رێكخراوى تیرۆریستى په‌یه‌ده/په‌كه‌كه دواى ده‌ستگیركردنی له شارى پراگى پایته‌ختى كۆمارى چیك و دوای ئازادكردنى، له خۆپیشاندانێك له شارى به‌رلین به‌شدارى كرد.
موسلیم به‌شدارى له خۆپیشاندانى لایه‌نگرانى یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له شارى به‌رلین كرد و تیایدا گوتارێكى پێشكه‌ش كرد.
خۆپیشاندانه‌كه له بەردەم ده‌رگاى Brandenburg له شارى به‌رلین بەڕێوەچوو کە تیایدا لایه‌نگرانى په‌كه‌كه وێنه‌ى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان به‌رز كرده‌وه، به‌ڵام پۆلیسى ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى خۆپیشانده‌ران نه‌بووه‌وه، و ته‌نها داواى دابه‌زاندنى پۆسته‌رى ئۆجه‌لانى له خۆپیشانده‌ران كرد.
له‌لایه‌كى دیكه‌وە په‌رله‌مانتارى پارتى چه‌پى ئه‌ڵمانیا، تۆبیاس فلوگه‌ر له خۆپیشاندانه‌كه‌دا، به‌شدارى كرد و تیایدا پشتیوانى خۆى بۆ خۆپیشانده‌ران راگه‌یاند.
هاوكات پۆلیسى به‌رلین له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه بەر لە خۆپیشاندانه‌كه، لایه‌نگرانى په‌كه‌كه بە دار و گازى فرمێسك‌ڕێژ رووبه‌ڕووى پۆلیس بوونه‌وه کە بە هۆیەوە چوار پۆلیس برینداربوون.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه به‌هۆى ئه‌و رووداوانه، سێ لایه‌نگرى په‌كه‌كه ده‌ستگیر كراون.