Cankut Taşdan,1 23
25 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
هاوسه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه، ساڵح موسلیم كه له لیستی سووری داواكراوانی توركیادایه له شاری پراگ پایته‌ختی کۆماری چیک ده‌ستگیركرا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ده‌ستی كه‌وتوون، هاوسه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه، ساڵح موسلیم كه له لیستی سووری داواكراوانی توركیادایه له شاری پراگ پایته‌ختی کۆماری چیک ده‌ستگیركرا.
یه‌كه‌ی ئینته‌رپولی کۆماری چیك به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی توركیای راگه‌یاندووه له‌سه‌ر داوای توركیا ٢٤ی شوبات موسلیم-یان له شاری پڕاگ ده‌ستگیركردووه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی کۆماری چیك ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه دادگا بڕیاری ئه‌وه ده‌دات موسلیم ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت یاخود ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كرێت و ئه‌م بڕیاره‌ی دادگاش به‌په‌له ده‌گه‌یه‌ننه لایه‌نی توركی، هه‌روه‌ها داوایشیان له لایه‌نی توركی كردووه به‌په‌له په‌ڕاو و دۆسیه‌ی پێویست بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ساڵح موسلیم ره‌وانه بكه‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌منییه‌ت بۆ ده‌ستكردن به كاروباری ئیداری له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی موسلیم له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد.
ناوی هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه، ساڵح موسلیم له لیستی سووری داواكراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادایه و بڕی چوار ملیۆن لیره‌ی توركی به هه‌ر كه‌سێك ده‌به‌خشرا شوێنه‌كه‌ی دۆزیبووایهوه و دهستگیركردبا.