Kasım İleri
04 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرای كرد له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه هه‌ریه‌ك له پۆڵای هاورده‌كراو به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٥ و ئه‌له‌منیۆمی هاورده‌كراو، به رێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠ باجی گومركیی زیاده‌یان ده‌خرێته سه‌ر، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڵاوی كرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ناردانه‌ی له ئه‌مریكاوه ده‌كرێت، رێكاری خۆیان ده‌گرنه به‌ر.
له‌به‌رامبه‌ریشدا دۆنالد تره‌مپ له هه‌ژماری تویته‌ری خۆیه‌وه ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی بڵاوكردووەتەوە:
"ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌یه‌وێت باجه‌كانی زیاتریش به‌رز بكاته‌وه و ببێته رێگر له‌به‌رده‌م كاركردنی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كاندا، ئێمه‌ش به شێوه‌یه‌كی ساده باج ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبیلانهیان كه به ئازادانه دێنه ئه‌مریكا. ئه‌وان كارێك ده‌كه‌ن كه فرۆشی ئۆتۆمبیله‌كانی ئێمه (بگره زیاتریش) ببێته مه‌حاڵ. ناهاوسه‌نگییه‌كی بازرگانی قه‌به‌یه".
ئابووریناسان پێیانوایه ئه‌و باجانه‌ی كه ئیداره‌ی تره‌مپ له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته پارێزگارییهكانیدا جێبه‌جێی ده‌كات ره‌نگه رێگه بۆ تۆڵهسەندنهوه خۆش بكات و هۆشداریی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه پێده‌چێت ئه‌مه جه‌نگێكی ئابووریی گه‌ردوونیی هه‌ڵبگیرسێنێت.