واشنتن
واشنتن رایگەیاند: بۆ پشتگیرییکردن لە تیمی چاودێریکردن و لەناوبردنی چەکی کیمیایی لەسوریا کە ئێستا لەو وڵاتە خەریکی کارن، ١٠ ئوتۆمبێلی درعی داوەتە رێکخروای نەتەوە یەکگرتووەکان.
جۆری ئەو درعانە شۆڤرلێت سوبوربانە کە نرخی ھەر دانەکیان ملیۆنێک و ٥٥ ھەزار دۆلارە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، پارەکەی لەلایەن لەلایەن سندوقی بڵاونەبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ و سندوقی چەکداماڵین دابین کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھەروەھا رایگەیاندووە گواستنەوەی ئەو ئوتۆمبیلانە دوای رادەستکردنەوەی بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ سوپای کەنەدا لە لوبنانەوە دەگوازرێتەوە بۆ سوریا.