ئەنقەرە
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا گوتی: "ئەو خاڵانەی لەنێو پاکێجی دیموکراتی دا ھاتوون، دەبێ لە لایەن پەرلەمانەوە گفتوگۆیان لە سەر بکرێ، ھەموویان پێکەوە روانەی پەرلەمان دەکەین."
ئەردۆغان لەکۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەدا ئەو خاڵانەی پێویستییان بە دەرکردنی یاسایە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێ و سوورن لە سەر دەرکردنی یاسای پێویست لەو بارەیەوە.
ئەردۆغان گوتی: "با ئەوانەی لەدەرەوە و لە نێوخۆی تورکیا خۆیان بە بەرپرسی میتەوە سەرقاڵکردووە، باش بزانن ئێمە تا کۆتایی پشتگیریی لە بیرۆکرات و تەکنۆکراتی خۆمان دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەیش پێویست ناکات لە کەس داوای مۆڵەت بکەین."