Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Rewa Mahmood Hasan
20 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2019
ئیدلب - AA
لە سووریا فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا کە پشتگیری رژێمی ئەسەد دەکەن هێرشی ئاسمانی چڕیان کردە سەر ناوچە نیشتەجێ سڤیلەکان لە سنوورەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب و بەهۆیەوە ٦ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست دا کە دووانیان منداڵن.
پشتگیریکارانی رژێم بەردەوامن لە هێرشە ئاسمانی و وشکانییەکانیان لە شارۆچکەی مەعرەت نوعمان، ناحیەی تەمانیە، گوندەکانی مەڕەت حرمە، کەفیر، تەحتیە، ئەلغودە، بینین و دیر شەرقی.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدلب مستەفا حاجی یوسف لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە لەئەنجامی هێرشی ئاسمانی بۆسەر گوندی بینین سەر بە شارۆچکەی مەعرەت نوعمان، ٦ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە کە دوانیان منداڵن.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکانی ماڵی چاودێری فڕۆکەی سەر بە ئۆپۆزسیۆن فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا هێرشەکەی سەر گوندی بینین-یان ئەنجام داوە.