Emre Aytekin,Rewa Mahmut Hasan
24 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە-AA
رێکخراوی یونیسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەرەوەردە و زانست و کولتوور رایگەیاند کە لە تەواوی جیهاندا ٢٦٤ ملیۆن منداڵ لە تەواوی جیهاندا لە پەروەردەی فەرمی، بێبەشن.
یونیسکۆ راپۆرتێکی تایبەتی لەسەر رەوشی پەروەردە بڵاو کردەوە.
بە پێی راپرسیەکانی ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٥ لە ١٢٨ وڵاتی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا، رێژەی ئەوانەی خوێندنگەی سەرەتاییان تەواو کردووە لەسەدا ٨٣ە و رێژەی لەسەدا ٦٩ش ناوەندی و لەسەدا ٤٥یش خوێندنی ئامادەییان تەواو کردووە. لە ٤٠ وڵاتی ناو ئەو ١٢٨ وڵاتەدا لە هەر چوار منداڵ دانەیەکیان توانیویەتی خوێندنی ناوەندی تەواو بکات، رێژەی تەواوکردنی خوێندنی ناوەندیش لە ١٤ وڵاتدا گەیشتۆتە سەرووی ١٤ وڵات.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە تەواوی جیهاندا لەسەدا ٨٢ی وڵاتان لە دەستووریاندا پەروەردە وەک"ماف" دەناسێنن و تەنها لەسەدا ٥٥یان رێگەی دادگایان گرتووەتە بەر بەرامبەر هەر پێشێلکاریەک کە لەومافەدا کراوە.